ئەرکی پاراستنی فڕۆکەخانەی کەرکوک بە پۆلیسی شارەكە دەسپێردرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی كەركوك گەڕانەوە ناو فرۆكە خانەكە و ئەركی پاراستنی فرۆكە خانەیان پێسپێردرایەوە.

عامر نوری وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ”ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی ئایاری 2021، هێزی پۆلیس چوونەتە ناو فڕۆكەخانەی كەركوك، بەمەبەستی پاراستنی فرۆكە خانەكە”.

وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك وتیشی “چونی هێزەكە بۆ ناو فرۆكەخانە پەیوەندی بە جوڵەی سەربازی هێزەكانەوە هەیە و ئەرکی پاراستنی فڕۆکەخانەی کەرکوک بە پۆلیسی شارەكە سپێردرا بۆ ئەو مەبەستەش ٤٥۰ پۆلیس رەوانەی فڕۆکە خانەک کران”.

گەڕانەوەی پۆلیس بۆ ناو فرۆكەخانەی كەركوك، دوای هەماهەنگی هێزەئەمنی و عێراقیەكان و پێشمەرگە دێت، كە لەدوای ڕیفراندۆمەكەی ساڵی 2017، هێزی پێشمەرگە لەكەركوك كشایەوە و ئەمنیەتی شارەكەش بە هێزە عێراقیەكان سپێردرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا