ئەردۆغان دۆسیەی تیرۆر بۆ ركابەرەكەی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆسییەی لێكۆڵینەوە بە تۆمەتی “تیرۆر” لە دژی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی شارەوانی ئەستەمبوڵ ئامادەكراوە كە بە بەهێزترین ڕكابەری ڕەجەب تەیب ئێردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا لە قەڵەم دەدرێت.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، دۆسییەی لێكۆڵینەوە بە تۆمەتی تیرۆر لە دژی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو ئامادەكراوە كە ئەو دۆسییەیە لە لایەن ژمارەیەك پشكنەری تایبەتەوە ئامادەكراوە و لە 10 هەزار لاپەڕە پێكهاتووە.

لە ئێستادا ئەو دۆسییەیە خراوەتە بەردەستی سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی توركیا لە چاوەڕوانی فەرمانی ئەردۆغاندایە و لە هەر ئان و ساتێكدا ئەردۆغان بیەوێت دەتوانێت فەرمانی دەستگیركردن بۆ ڕكابەرەكەی دەربكات.

شایانی باسە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا وەزیری ناوخۆی توركیا بە بیانووی “هەبوونی پەیوەندی لە نێوان چەند بەرپرس و كارمەندێكی شارەوانەی ئەستەمبوڵ بە گروپە تیرۆریستییەكانەوە” ژمارەیەك پشكنەری تایبەتی دیاری كردن بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە و مانگی ڕابردوو سولەیمانی سۆیلو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لێكۆڵینەوەكان لە قۆناغی تەواوبووندان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا