مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە دکتۆر لەتیف ڕەشید دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاراستەی دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق دەکات و دەڵێت، “دڵنیاین بەڕێزتان وەک تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تواناکانتان دەخەنەگەڕ بۆ خزمەتی وڵات”.

لە پەیامێکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، “بەناوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم تێکۆشەرانی یەکێتییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری نوێی عیراق لەپڕۆسەیەکی دیموکراسی و شەفافدا”.

جەختی لەوەش کردەوە، “دڵنیاین بەڕێزتان وەک تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و وەک دەوڵەتمەدارێکی بەتواناش هەموو وزە و توانای خۆتان دەخەنە گەڕ بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەمان و داکۆکیکردن لە ویست و مافەکانی گەلەکەمان لە هەموو ئیستحقاقە دەستوورییەکانیدا، جارێکی تر پیرۆزتان بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا