کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تەمموز، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی نزم دەبنەوە.

سبەی پێنجشەممە 27ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما  بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 45 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 40 پلەی سیلیزیە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا