پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، فەرمانبەرانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق خۆپیشاندان دەکەن.
لەوبارەیەوە میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، فەرمانبەران دەڵێن، نادادپەروەری لە مووچەدا هەیە و هەندێک وەزارەت مووچەی زۆر زیاترە.
بەشێک لەو خۆپیشاندەرانە ئاماژە بەوە دەکەن، دەبێت هەموو عێراقییەکان وەک یەک بن، جیاوازی زۆر هەیە لە مووچەکاندا، بۆیە دەبێت مووچەکانمان یەکسان بکرێتەوە.
جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ 1ی ئایارە و ڕۆژی کرێکارانە، هێشتا بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییانی عێراق بەدەست خراپی گوزەران و دۆخی ئابوورییانەوە دەناڵێنن.