وێنەی قاسم سولەیمانی لەسەر ماڵپەڕەكانی ئیسرائیل دانرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك وێبسایتی ئیسرائیلی هاككران و گرووپێك هاكەری عێراقی بەناوی “الطاهرە” بەرپرسیارێتی هاككردنەكەیان لە ئەستۆ گرت.

لە دیارترین ئەو وێبسایتە ئیسرائیلییانەی هاككراون، بریتین لە كۆمپانیای خزمەتگوازاری ئینتەرنێت و بازاڕی ئۆنلاین بۆ براندی جلوبەرگ.

ئەو گرووپە وێنەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لەسەر وێبسایتە هاككراوەكان داناوە و دەڵێن، ئەمە لە “تۆڵەی كوشتنی منداڵانی غەززەیە”.

لە ماوەی سێ‌ رۆژی رابردوو، سوپای ئیسرائیل هەڵمەتێكی بەرامبەر بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە غەززە دەستپێكردبوو، وەزارەتی تەندرووستی فەلەستینیش رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە‌ 44 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 360ی دیكە بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا