پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە31ی تشرینی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری لەسەر جۆرێک مەمەی شیری منداڵان دەدات، کە زیان به‌ته‌ندروستی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی پله‌به‌ندی و قه‌باره‌كه‌یه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌مه‌شیردا ده‌گرێت و له‌ناوی ده‌بات.
هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشکرایکرد، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی قه‌باره و پله‌به‌ندی و ژماره‌ی سه‌ر ئه‌و مه‌مه‌شیرانه‌ی كه شیری منداڵی تیادا ده‌گیرێته‌وه، لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌ی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌مه شیری ساخته‌كراودا ده‌گرێت، كه له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا كێشه‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌خاته سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ و به‌تایبه‌تیش كۆئه‌ندامی هه‌رس.
ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌و مه‌مه شیره‌ی لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، ساخته‌كراوی ماركه‌ی (AVENT)ـی جیهانییه، كه له‌بری (ML30) ئاو بۆ گرتنه‌وه‌ی شیر ته‌نها (ML15) ده‌گرێت، كه ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
روونیكرده‌وه؛ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ئاوه بۆ گرتنه‌وه‌ی شیری منداڵ واده‌كات كه پێكهاته‌كانی شیره‌كه به‌باشی نه‌توێته‌وه، كاتێكیش منداڵه‌كه ده‌یخوات له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی غازاتی ناوسك و دواتریش كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ ریخۆڵه و گه‌ده دروست بكات.
جەختیکردەوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و مه‌مه شیرانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
هاوکات، قائیمقامیه‌تی سلێمانی دایكان و باوكان له‌م جۆره ساخته‌كاریه ئاگادارده‌كه‌ته‌وه، و داوا ده‌كات لەکاتی هەبوونی گومان یاخود به‌دیكردنی ئه‌و جۆره مه‌مه‌شیره ساخته‌كراوانه، قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکانی لێئاگاداربكه‌نه‌وه.