لەناوچەیەكی سۆران خۆپیشاندان ئەنجام درا

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویستەوە دانیشتوانی سەروچاوەی سەر بەقەزای سۆران خۆپیشاندانیان ئەنجامداو بەوهۆیەوە شەقامێكی سەرەكیان داخست.

هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە داوایان كرد، حكومەت ئاوڕیان لێ بداتەوەو خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی ژیانیان بۆ دابینبكات و كێشەی خراپی رێگاوبانەكانیان بۆ چارەسەر بكات.

تائێستاش بەشێك لەشارەكانی هەرێم گرفتی خراپی رێگاوبان و نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویستیان هەیە، چەندینجاریش هاوڵاتیان گردبونەوەو خۆپیشاندانیان ئەنجامداوەو باس لەوەدەكەن حكومەت كەمتەرخەمت لە ئاست چارەسەری كێشەكانیاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا