خۆپیشاندانی سەرتاسەری بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لە كەسایەتی و دەنگی ناڕازی لەسلێمانی بڕیاریانداوە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری ناتوندوتیژی ئەنجام بدەن.

بەوتەی رێكخەرانی خۆپیشاندانە، لە كاتژمێژ یەكی پاش نیوەڕۆ لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی دەست بەخۆپیشاندان دەكەن.

پێشتریش ئەو كەسانە داوایان كرد هاوڵاتیان لەسەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەشداری خۆپیشاندانەكە بكەن و بەشێوەیەكی هێمن و مەدەنیانە داوای مافەكانی خۆیان بكەن.

بەهۆی نەبونی موچەو خراپی ئەدای حكومەت لەدابینكردنی خزمەتگوزارییەكان، ماوەی چەند رۆژێكە زنجیرەیەك خۆپیشاندان بەشێك لە شارەكانی هەرێمی گرتوەتەوەو داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت دەكەن.

هاوكات خۆپیشاندانەكان توندوتیژی بەخۆیەوە بینی و بەهۆیەوە نۆ كەش كوژران و نزیكەی 70 كەسی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا