وەزیری بەرگری ئەمریكا هەڕەشە لەگروپە چەكدارییەكانی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا هەڕەشەی لەگروپە چەكدارییەكانی عێراق كرد، بەتایبەتی ئەو گروپانەی مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن دروست دەكەن.

لوید ئۆستن لەمیانی لێدوانێكی وتی: وەڵامی ئەو گروپە چەكدارییانە دەدەینەوە، كە هێرشی موشەكی دەكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەعێراق.

وەزیری بەرگری ئەمریكا وتیشی: دەبێت ئێرانییەكان بزانن ئێمە بەرگری لەهێزەكانمان دەكەین‌و وەڵامەكەمان لەبەرچاو دەبێت بۆ ئەو لایەنانەی تاران پشتگیرییان دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ناوە ناوە گروچە چەكدارییەكانی عێراق، كە ئێران پشتگیرییان دەكات، هێری موشەكی دەكەنە سەر دامەزراوەكانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا