وەزارەتی بازرگانی عێراق: لیژنەیەک بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا پێکدەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، لیژنەیەکی وزای کە لە شەش فەرمانگە پێکهاتووە بۆ دیاریکردن و جێگیرکردی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا پێکهێنراوە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی رێکخستنەوەی نرخی ماددە خۆراکییە بنچینەییەکان، لەسەر رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەک کە نوێنەری شەش فەرمانگەی تێدایە بۆ دیاریکردنی نرخی ماددە خۆراکییەکان پێکهێنراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەکە بەشێوەیەکی ورد دەیانەوێت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان، کشتوکاڵ و پیشەسازی وردبینی بکەن و سەقامگیری ئابوری لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراقدا دروست بکەن، هەروەها پشت بە نرخی جیهانیی ماددەکان و کرێی گواستنەوەی وشکانی و ئاوی دەبەستن.

ڕوونیکردەوە، ڕۆژانە تیمی بەدواداچوونی بازاڕەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی بەهاوکاری لایەنە ئەمنییەکان بەدواداچوون بۆ نرخی بازاڕی ناوخۆیی دەکەن و ڕاپۆرت بۆ دیوانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادە دەکەن، هەروەها چاودێری هەر بەرزبوونەوەیەکی نرخ دەکەن و ڕێوشوێنی گونجاو دەگرنەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا