ئیدارەی خۆسەر نزیکەی 700 ئەندامی خێزانی چەکدارانی داعش ڕادەستی عێراق دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی خۆسەری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان نزیکەی 700 کەسیان ڕادەستی حکومەتی عێراق کرد کە زۆرینەیان ئەندامی خێزانی چەکدارانی داعشن و لەناو کەمپی هەول لە ڕۆژئاوای کوردستان مابوونەوە.

لەوبارەیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە 620 کەس لە خێزانەکانی داعش کەمپی هەولیان جێهێشتووە، ئەمەش بەهەماهەنگی نێوان ئیدارەی کەمپی هەول و حکومەتی عێراق.

جێی ئاماژەیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە چوارەم وەجبەی ئەو خێزانانەیە کە کەمپی هەول لە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەجێدەهێڵن.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی ئیدارەی خۆسەر بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، “ئەو کەسانە 150 خێزان پێکدەهێنن و ڕۆژی پێنجشەممە کەمپەکەیان جێهێشتووە و لەنێویاندا ژن و منداڵ و پیاوانیش هەن و هەندێکیان نەخۆش بوون”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا