ڕووسیا ‌و توركیا ‌و سووریا لەسەر هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵگریی هەرسێ‌ وڵاتی ڕووسیا، توركیا ‌و سووریا، كۆبوونەوەی نهێنییان لەبارەی منبج ‌و ناوچەكانی دیكەی باكوور ‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا كردووە.

ماڵپەڕی ستێرك بڵاوی كردەوە: میتی تورک لە شاری حەڵەب، لەگەڵ ئەندامانی لۆبیی ڕووسی کۆبوونەوەیەکی نهێنییان ئەنجامداوە ‌و تێیدا پیلانگێڕییەك ئامادە کراوە بەتایبەتی لەسەر منبج.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، ئەندامانی هەواڵگریی ڕژێمی سووریاش، بەشداری كۆبوونەوەكەی سیخوڕەکانی میت و ئەندامانی لۆبیی ڕووسیا بوون ‌و باس لە هێرشێکی نوێی داگیرکاری لە دژی ئیدلب و منبج کراوە.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، بەشدارانی كۆبوونەوكە، ڕێككەوتوون كە منبج بۆ ڕژێمی سوریا بەجێ بهێڵن ‌و باسیش لەوە کراوە، کە ڕووسیا و سوریا، کاتیان بە ئیدارەی خۆسەر داوە بۆ ڕادەستكردنی منبج ‌و دوای ئەوەش، هێرشە داگیركارییەكانی تورکیا لە دژی ئەو هەرێمە، سەختتر دەبن.

بەگوێرەی هەواڵەكەی ماڵپەڕی ستێرك، هۆزە عەرەبەكانیشیان هانداوە بۆ ئەوەی لە دژی خۆبەڕێوەبەریی باكوور ‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بوەستنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا