پۆڵه‌تیك پرێس:
پیر لوقمان، ڕابه‌ری ئایینی زه‌رده‌شتییان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی پۆڵه‌تیك پرێسه‌وه وه‌ڵامی كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر قسه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی له‌باره‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبیه‌وه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت “سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕی كوردی ڕزگاركه‌ری نیشتمانیی نییه، كه كورد شانازیی پێوه بكات”.
پیر لوقمان تایبه‌ت به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند “سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی گه‌وره‌ترین عاریفی كوردی له‌سه‌رده‌می خۆیدا كه سوهره‌وه‌ردی بوو و خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی ئیشراقه، له زینداندا له برسان كوشت و دواتر به‌مردوویی له سێداره‌دا، جه‌ژنی نه‌ورۆزی قه‌ده‌غه‌كرد له هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانییه‌وه بۆ هه‌موو نه‌ریته كوردییه‌كانی دیكه، ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی خزمه‌تكردنی عه‌ره‌ب و كلتوره‌كه‌یان بوو”.
باسی له‌وه‌شكرد، “سه‌ڵاحه‌دین توركه‌كانی له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ و كه‌ركوك نیشته‌جێكرد، خاكی كوردستان كه هه‌زاران ساڵه هه‌یه و كوردان پاراستوویانه، سه‌ڵاحه‌دین هات به‌ئاسانی خاكی كوردی دا به توركه كۆچه‌ر و مه‌نگۆله‌كان”.
له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كان له‌باره‌ی قسه‌كانی پیر لوقمان وتی “ئه‌گه‌ر من باسی تورك و داگیركارییه‌كانیم نه‌كردایه، ئه‌وا ئیخوانه‌كان كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانن، له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌لای وه‌زیری ئه‌وقاف سكاڵایان له‌سه‌رم تۆمارنه‌ده‌كرد”.
وتیشی “ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانه‌وه، چونكه من باسی داگیركارییه‌كانی ئێرانم كردووه و وتوومه سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی خاكی كوردستانی داوه‌ته ئێران، كۆمه‌ڵ كه سه‌ر به ئێرانه بۆیه كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌رم نواندووه”.
پیر لوقمان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، خه‌ڵكی كوردستان و ڕۆشنبیران پشتیوانی‌یان له قسه‌كانی كردووه و ته‌نیا كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامین نیگه‌رانبوون و كاردانه‌وه‌یان هه‌بووه”.
پیر لوقمان ئێستا دانیشتووی به‌ریتانیایه، له‌باره‌ی تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ری وتی “ئه‌و دادگایه نادادپه‌روه‌رانه‌یه، چونكه كابرایه‌كی كردووه به سونبوڵی ئاین و نه‌ته‌وه، كه هیچیان نییه”.