تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە15ی ئایار، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕزگاری نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا كە بەتۆمەتبار بووە.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (چ، ش، خ) لەدایكبووی 1985كە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا