هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەكاتەوە، دوای تەواوبوونی چاكسازی و ئەپدەیت كردنی بەرنامەی بەشی مۆڵەت سبەینێ رۆژی سێ شەممە واتە ڕێكەوتی 21_2_2023 بەشی مۆڵەت بەشێوەیەكی ئاسایی دەست دەكاتەوە بە كارەكانی و ڕاییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی رۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 16_2_2023 مامەڵەكانیان تەواو نەكرابوو، دەتوانن سبەینێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی – بەشی مۆڵەت بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوڵاتییان دەتوانن ئەمشەو كاتژمێر 7:00 لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە نۆرە بگرن بە مەبەستی وەرگرتنی كۆدی ئەلیكترۆنی بۆ سەردانكردنی بەشی مۆڵەت بۆ سبەینێ ڕێكەوتی 21_2_2023 .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا