پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ماوەی یەک هەفتەی هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و بەهۆی سەرپێچی جۆراوجۆرەوە، دەستبەسەر 15 ئۆتۆمبێلێدا گیراوە و 300 بەڵگەش لە هاوڵاتیان وەرگیراوەو 500 لەزگە و پەردە لە ئۆتۆمبێل کراوەتەوە.
بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەر لە بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ماوەی هەفتەی یەکەمی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جام ڕەش و چەکی بێمۆڵەتدا، 300 بەڵگە لە هاوڵاتیان وەرگیراوە، 500 لەزگە و پەردە لە ئۆتۆمبێل کراوەتەوە و دەست بەسەر 15ئۆتۆمبێلی نایاسایدا گیراوە.
بەوتەی ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆی سلێمانی پێشوازی هاوڵاتیان و شۆفێران لە بڕیارەکە زۆر باش بووە، لەبەر ئەوەی ل ڕابردوودا ئەو نایاساییانە لە حاڵەت دەرچوو بوو ببوو بە دیاردەو بە ئاشکرا لە دوکانەکانی جوانکاری خەڵک ڕیزیان دەگرت بۆ بەستنی پەردە و جامی ڕەش.
رۆژی دووشەممە 26-07-2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لەژێر رۆشنایی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی دوو رۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی توانیان دەستبەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بگرن.”
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “11 چەک ، 2 کڵاشینکۆڤ و 9 دەمانچە، لەگەڵ 7 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و 150 لەزگە و پەردەی رەش دەستیان بەسەرداگیراوە.”
رۆژی 18ی ئەم مانگە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و چەکی بێمۆڵەت درا.