پۆڵه‌تیك پرێس
سێ ڕووداوی هاتوچۆ لە ناوچه جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ڕوویانداو به‌هۆی رووداوه‌كایشه‌وه 17كەس بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لەسەر ڕێگای سلێمانی – عەربەت ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لە دەستدا و پێنج كەسی تریش بریندار بوون.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی ته‌مموز، محەمەد ئامۆكەی،لێپرسراوی ڕاگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە ڕاگەیاند، لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی نێوان هەردوو گوندی خرواتان و باویان لە نزیك ناحیەی هەریر 3كەس گیانیان لە دەستدا و كەسێكی تریش بە سەختی برینداربووە و بە مەبەستی چارەسەر بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر كراوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له جۆری “تۆیۆتا هایلۆكس” له‌سه‌ر رێگای نێوان قه‌ڵادزێ – ھه‌ڵشۆ لەنزیك گوندی شێخ ئاودەڵان، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ، رووداوه‌كان به‌هۆی تیژره‌وی و پابه‌ند نه‌بوونی شۆفێرانه به‌یاساو رێنماییه‌كانی هاتوچۆ.