هاتووچۆی سلێمانی هۆشداریدەداتە شوفێرانی ماتۆڕ سكیل

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ماوەیەكە دیاردەی رۆشتن بە پێچەوانەی شەقام لەلایەن هەندێك لە شۆفێرانی ماتۆڕسكیلەوە بەدیدەكرێت كە ئەمەش پێچەوانەی یاساكانی هاتوچۆیە و هەر شۆفێرێكی ماتۆڕسكیل ئەم سەرپێچییە ئەنجام بدات دەست بەسەر ماتۆڕەكەیدا دەگیرێت.

رۆژی شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ماوەیەكە دیاردەی رۆشتن بە پێچەوانەی شەقام لەلایەن هەندێك لە شۆفێرانی ماتۆڕسكیلەوە بەدیدەكرێت كە ئەمەش پێچەوانەی یاساكانی هاتووچۆیە و مەترسی دروست بوونی رووداوەكانی هاتووچۆ زیاد دەكات.

ئاماژەی بەوەشداوە، هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسكیل دەكات كە خۆیان لەم جۆرە سەرپێچییە بە دوور بگرن و هەر شۆفێرێكی ماتۆڕسكیل ئەم سەرپێچییە ئەنجام بدات لەلایەن مەفرەزەكانی هاتووچۆوە دەست بەسەر ماتۆڕەكەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن دەكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لەئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە پەیوەندی بە ژمارە 188 ی كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی یان ژمارە 100 سەنتەری رێكخستنی پەیوەندییەكان (JCC) بكەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیكار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا