هاتوچۆی سلێمانی سزانی نەبەستنی ماسك بەسەر شۆفێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هەر شۆفێرێك سەرنشینی لەگەڵدا بێت و ماسك نەبەستێت، سزای دارایی دەدرێت.

هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەر شۆفێرێك سەرنشینی لەگەڵدا بێت و خۆیی و سەرنشینەكانی ماسك نەبەستن، ئەوا سزای دارایی دەدرێت، بەجۆرێك بۆ هەریەكەیان بڕی 20 هەزار دینار سزای شۆفێرەكە دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەرۆژی 1ی نیسان تاوەكو 3ی هەمان مانگ رێنمایی دەدرێتە شۆفێران بە بەستنی ماسك، بەڵام دوای ئەو وادەیە هەر شۆفێرێك سەرپێچی بكات، ئەوا سزا دەدرێت.

لەماوەی رابردوا لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی كۆرۆنا كۆبونەوەو چەند بڕیارێكییان دەركرد، یەكێك لە بڕیارەكانیش جەخت كردنەوە بوو لە بەستنی ماسك لەلایەن هاوڵاتیان و شۆفێرانەوە بەتایبەت كاتێك سەرنشینیان لەگەڵدا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا