لەهەولێر بەهۆی نەبەستنی ماسكەوە341 هاوڵاتی سزای دارایی دراون

پۆڵەتیك پرێس

قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، لەماوەی هەفتەیەكدا تەنها لە سەنتەری شاری هەولێر زیاتر لە 300 هاوڵاتیان لەسەر نەبەستنی ماسك سزاداوە.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر بەدەنگی ئەمریكای رایگەیاندووە، ماوەی هەفتەیەكە بڕیاری بەستنی ماسك خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بەجێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان لەو ماوەیەدا لەسەنتەری شار 341 هاوڵاتی سزادراون، هەروەها 166 شوێنیش لە ماركێت و مۆڵەكان سزادراون.

دەشڵێت، “ئەو شوێنانە بەشێكیان بەملیۆنێك دینار غەرامە دەكرێن لەگەڵ داخستنیان بۆماوەی 10 ڕۆژ، هەروەها بەشێكیشیان بە 150 هەزار دینار غەرامە دەكرێن، بڕی غەرامەكەش لە 10% ‌ بۆ ئەو كەسە و مەفرەزەیەیە كەغەرامەكە دەكات لە 10% ش بۆ كڕینی دەرمان و كەلوپەلی پزیشكییە”.

لەچەند رۆژی رابردودا بەهۆی زۆربوونی رێژەی توشبوون بەكۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان، وەزارەتی ناوخۆ لەبایاننامەیەكدا چەند رێكارێكی تایبەت بە خۆپارێزی دەركرد، یەكێك لە رێكارەكانیش ئەوەبوو پێویستە هاوڵاتیان لە شوێنە گشتییەكاندا ماسك ببەستن بەپێچەوانەوە بە بڕی 20 هەزار دینار سزای دارایی دەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا