بافڵ تاڵەبانی لەسەر پرسی مووچە و ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت لەگەڵ نوری مالکی کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا چاویکەوت بە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

لەدیدارێکی نێوان بافڵ تاڵەبانی، سەرحکی یەکێتی نیشتیامنی کوردستان و نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان، هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور بەشێوەیەک کە مافی هەموو لایەک پارێزراوبێت.

لە دیدارەکەدا،  هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت ئیدانەکرا و داواکرا حکومەتی عیراق ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی رابپەڕێنێت، سنوور بۆ پێشێلکارییەکان دابنێت و هیچ پاساوێک بۆ بەزاندنی ئاسمان و خاکی وڵات نەمێنێت.

هاوکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەبارەی مووچە و قووتی خەڵکی هەرێمی کوردستان و پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە رایگەیاند، دەبێت چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و دوورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران لەکێشە سیاسییەکان کاری لەپێشینەی هەموومان بێت و چیتر هاوڵاتییانمان لەدڵەڕاوێکدا نەمێننەوە، هەروەها لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە جەختیکردەوە، هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان شایەنی هەموو رێز و وەفادارییەکن، بەپارێزگابوونیشی دەبێت خەمی هەمووان بێت و داواکارم هەموولایەنەکان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە بکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا