هاوپەیمانان لەبواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا هاوکاری عێراق دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جیۆڤانی ئینۆچی، فەرماندەی ناو هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراق پەیمانیدا لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا هەموو هاوکارییەک پێشکەشی عێراق بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی کرد لە جیۆڤانی ئینۆچی.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەعرەجی جەختی لەوە کردەوە، “عێراق سوورە لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ ناتۆ و هەوڵ بۆ ئەوە دەدات پەیوەندییەکانی نێوانیان بچێتە قۆناغی هاوبەشیکردن لە مەشق و ڕاهێنانی ئەمنی و هەواڵگری”.

لە بەرامبەریشدا جیۆڤانی دووپاتیکردەوە، “هاوپەیمانان پشتیوانی عێراق دەکات لەبواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی و هەرچییەکی پێویست بێت بۆی دابین دەکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا