جەلال شێخ ناجی: پەیوەندی تەواومان لەگەڵ هێزەكانی عێراق هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی كۆڵۆنێل خافێر سۆرییا لێپرسراوی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێم و شاندی هاوڕێی .

لە دیدارێكدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هێزەئەمنییەكانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی كرا لەپێناو یەكخستنی هەوڵە هەواڵگرییەكان بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێم و ناوچەكە .

لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری تەئكیدی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەمنی، هەواڵگری، سەربازییەكان كردەوە ، لەپێناو ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش و روبەڕوبوونەوەی هەموو ئەو مەرامانەی ئاسایشی هەرێم دەخاتە مەترسیەوە و هەموو كارئاسانییەكی لەورووەوە دووپاتكردەوە.

راشیگەیاند: پەیوەندی تەواومان لەگەڵ هێزەكانی عێراق هەیە و بەرئەنجامی ئەو هاریكارییەش لەماوەی رابردوودا چەندین پیلانی تیرۆریستان شكستیپێهێنراوە و لەسەر بنەمای زانیاری دروستی هەواڵگری و پاڵپشت بەهێزەكانی هاوپەیمانان چەندین ئۆپەراسیۆن و كردەی سەربازی ئەنجام دراون بەئاڕاستەی سەقامگیری و ئارامی زیاتر لە هەرێم و عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا