ئاوی ژێر زەوی عێراق بەشی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی ناکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، عەمباری ئاوی ژێرزەوی بڕێکی کەم ئاوی تێدایە و بەشی بەرفراوانکردنی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی ناکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، عەمباری ئاوی ژێر زەوی رێژەیەکی کەم ئاوی تێدایە و بەشی زیادکردنی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی ناکات لەگەڵ ئەوەی ئەو عەمبارە ستراتیژییە پشکی نەوەکانی داهاتووە لە سامانی ئاوی عێراق.

ئەوەش هاتووە، ئەو عەمبارە گرنگە بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی ئاوی خواردنەوە لەو بارودۆخە وشکەساڵییەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبوونی دانیشتووانەوە بەسەریاندا هاتووە.

هاوکات، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان داوای لەو پارێزگایانەی عێراق کرد کە زیانی ئاوی زۆریان بەرکەوتووە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکە بە دانانی پلانێکی دروست بۆ گرەنتی کردنی سامانی ئاوی عێراق هەستن.

ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەدوای داواکاری پارێزگاکانی دەوروبەری بیابانی رۆژئاوای رووباری فوڕات دێت کە داوایان لە وەبەرهێنە ناوخۆیی و هەرێمییەکان کرد دەستبکەن بە وەبەرهەنێنانی ئاوی ژێر زەوی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا