بوومەلەرزەیەک لە ئامەد ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە4ی حوزەیران، بوومەلەرزەیەک پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستانی هەژاند.

سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاری تورکیا-ئافاد ڕایگەیاند، کاتژمێر 1:25 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.2 پلەی ڕێختەر لە شارۆچکەی شانگوشی سەر بە پارێزگای ئامەدی ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەکرد، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر بووە و تائێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە.

لەکاتێکدا، لەمانگی شوباتی ئەمساڵەوە چەند بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە تورکیا ڕوویاندا، کە زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا