مژدەیەک لە وەزیری پەروەردەوە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، نوسراومان کردووە بۆ وەزارەتی دارایی و داوامان کردووە لەکاتی خۆیدا مامۆستایانی وانەبێژ پارەی خۆیان پێبدرێت.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، داوامان کردووە وەزارەتی دارایی میکانیزمێکی دیکە دابنێت تا پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دوانەکەوێت.

وتیشی، “من هیچ بڕیارێکم دەرنەکردووە بڵێم خەڵک دەربکەن، ئەوە هیچ بنەمایەکی نییە، بڕیاری ئێمە ئەوەیە ڕۆژی 11ی 8 وتوومانە، هەموو ئەوانەی لە ساڵی ڕابردوو وانەبێژ بوون دایانبنێنەوە بەو مەرجەی پێویستتانە”.

باسی لەوەش کرد، “ڕێنماییەکی دارایی هەیە ژمارە 14ی ساڵی 2021، دەڵێت مامۆستای وانەبێژ کاتێک دەبێت دەرسی پێبدرێت، کە مامۆستای میلاک نەبێت ئەم دەرسە بڵێتەوە، ئەی باشە ئەکرێت مامۆستای میلاک هەبێت و تۆ پارە بۆ مامۆستای وانەبێژ سەرف بکەیت؟”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا