دوای دوو رۆژ لە ونبوونی تەرمی گەنجێك دەدۆزرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ونبوونی بۆ ماوەی دوو رۆژ، تەرمی گەنجێك لە شارەدێی پردێ بە كوژراوی دۆزرایەوە.

رۆژی شەممە 3_12_2022 تەرمی گەنجێك بەناوی هۆگر محەمەد، تەمەن 32 ساڵ، لە ژێر پردێكی گوندی گەڵۆزی سەر بە شارەدێی پردێ كە بەفیشەك كوژرابوو، دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی پردێ رایگەیاند، گەنجەكە لە دوێنێوە هیچ هەواڵێكی نەبووە و بەپێی زانیارییەكان رفێنراوە و دواتر كوژراوە.

گەنجەكە پیشەی كرێكارە و خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە، پێشتر ماڵی لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە ماوەی چەند ساڵێكە هاتوونەتە پردێ و لەوێ نیشتەجێبوونە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک