نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر کردنەئامانجی ماڵەکەی حەلبوسی هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەتەوەیەکگرتووەکان کردنەئامانجی ماڵەکەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بە کارێکی ترسنۆکانە لەقەڵەمدا.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە تویتەری خۆی ئاماژەی بەوەکرد، “ئیدانەی ئەو هێرشە موشەکییە دەکەین کە لەنزیک ماڵی محەمەد حەلبوسی لە ئەنبار ئەنجامدرا و بووەهۆی برینداربوونی چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەوە هەوڵێکی ترسنۆکانە بوو بۆ دروستکردنی پشێوی”، داوای لە دەسەڵاتدارانیش کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی ئەم جۆرە کارانە و دەستگیرکردنی تاوانباران”.

ئێوارەی سێشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، “چوار موشەک ئاراستەی ماڵەکەی حەلبوسی کراون و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا