لەسەر ناجێگیری بەهای دینار داوای كۆبوونەوەی بەپەلە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە كوتلە سیاسییەكان دەكات كۆبوونەوەیەكی بەپەلە سەبارەت بە ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ئەنجام بدەن.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەكە بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، هۆكاری ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زۆرەو چارەسەرەكانی بانكی ناوەندی هاوكار نەبوون بۆ سەقامگیركردنی بازاڕی دراو و هەنگاوی لاوەكی بوون.

داواشیكرد، بودجە خەرجبكرێت و ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران بكرێت و رێكارە حكومییەكان بۆ دەستگەیشتن بە دۆلار ئاسان بكرێت.

هەروەها داواشیكرد، سەركردەی كوتلە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بكەن، بۆ تاوتوێكردنی مەترسییەكانی جێبەجێنەكردنی سیستمی سویفت و كاریگەرییەكانی لەسەر بواری سیاسی و ئەمنی و ئابوری و كۆمەڵایەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا