تەندروستی فەڵەستین: ژمارەی کوژراوان بۆ سەروو 21 هەزار بەرزبووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە30ی کانونی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ژمارەی قوربانیان بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاشکرایکرد، “بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان و برینداران تا دێت بەرزدەبێتەوە و برسییەتی زۆریش ڕووبەڕووی دانیشتووان بووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرەتای شەڕەوە تائێستا ژمارەی کوژراوان بۆ 21 هەزار و 672 کەس بەرزبووەتەوە و هەروەها ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 56 هەزار و   165 کەس.

ڕوونیکردەوە، تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 165 کەس کوژراوان و 250ی دیکەش برینداربوون.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە، کە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتووەتەوە و بەردەوامیش لە بەرزبوونەوەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا