لە ئەمریكا بەهۆی هێرشێكی چەكدارییەوە چەند كەسێك كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی هێرشێكی چەكداریی لە شاری دەیدڤیل سەربە ویلایەتی ئالابامای ئەمەریكا، چوار كەس گیانیان لەدەستدا.

دامەزراوەی پۆلیسی ئالاباما بڵاویكردەوە، كاتژمێر 22:30 شەوی شەممە بەهۆی هێرشێكی چەكداریی كە ئەگەری هەیە لە ئاهەنگێكی رۆژی لەدایكبووندا روویدابێت، چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.

فەرمانڕەوای ئالاباما، لە پەیامێكیدا لە تویتەر رایگەیاند: ئەم بەیانییە لەگەڵ خەڵكی دەیدڤیل و براكانم لە ئالاباما ماتەم دەگرم تاوانە توندوتیژییەكان هیچ جێگەیەكی لە ویلایەتەكەمان نابێتەوە و ئاماژەی بەوە كرد، كە لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا