سەرۆكی هەرێم: كلیلی سەقامگیری عێراق چارەسەركردنی كێشەكانە لەگەڵ هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ژمارەی دەرچووانی زانكۆكان و پێویستی بازاڕ هاوسەنگ نییە و هەموو دەرچووان بە ئاسانی ناتوانن كاریان دەستبكەوێت. لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق وتی، كلیلی سەقامگیریی عێراق چارەسەركردنی كێشەكانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور.

رۆژی دووشەممە 17-10-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رێورەسمی دەرچووانی خولی 27ی زانكۆی دهۆك لەناو یاریگای دهۆك وتارێكی پێشكەشكرد.

نێچیرڤان بارزانی بە دەرچووانی زانكۆكەی وت: گرنگە ئێوە بێ هیوا نەبن و دەبێت هەوڵی خۆتان بدەن تاوەكو خۆتان بەرەوپێش ببەن.

رۆژی 13ی تشرینی یەكەمی 2022، لەتیف رەشید لە پەرلەمانی عێراق وەك سەرۆككۆمار هەڵبژێردرا و هەمان رۆژ، محەمەد شیاع سوودانی، راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و راسپاردنی سەرۆكوەزیران پرۆسەی سیاسیی عێراق چووە قۆناغێكی دیكەوە. جارێكی دیكە دووپاتی دەكەمەوە كە پێویستە لایەنە سیاسییەكانی عێراق وانە لە هەڵەكانی رابردوو وەربگرن و پێكەوە كاربكەن.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد، هیوادارم حكومەتی نوێی عێراق واقیعی عێراق وەكو خۆی ببینێت و كێشەكان چارەسەر بكات بەتایبەتی كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، چونكە بە بڕوای ئێمە كلیلی ئارامی و سەقامگیریی عێراق چارەسەركردنی كێشەكانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا