وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ وەفدێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی چەند پرسێک تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ وەفدێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و لەکۆبوونەوەکەشدا چاکسازی دارایی و گەشەپێدانی ژێرخانی گەشەپێدان و زیادکردنی سەرچاوە نانەوتییەکانیان تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی و وەفدێکی وەزارەت لە ئوردن لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەشدا وەفدەکەی سندوقی دراو بەڵێنیانداوە بەردەوام بێت لە پشتیوانی ئەو ھەوڵە چاکسازییانەی حکومەتی عێراق لەبواری بانکی، بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکان، گومرگ و پەرەپێدانی کەرتەکانی وەبەرھێنان و ئاوەدانکردنەوە دەستیپێکردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، سندوقی دراو دڵنیاییدا کە لەبوارەکانی بەھێزکردنی چاودێری دارایی و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داھات و بەھێزکردنی کەرتی تایبەت ھاوکارێکی باشتری حکومەتی عێراق بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا