فایزەر لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە جیهان بێهیوا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای فایزەر بەرپرسانی ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە لەوەی هەتا هاوینی داهاتوو، ناتوانێت ژمارەیەکی زۆر لە ڤاکسینەکەی کە لەگەڵ بیۆنتێکی ئەڵمانی پەرەیپێداوە دابین بکات.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی رایگەیاند، لەدوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان هەوڵیاندا رێژەیەکی زۆری ڤاکسینەکەی فایزەر بکڕن، کۆمپانیاکە بەرپرسانی ئەمریکای ئاگادارکردەوە تا هاوینی داهاتوو ناتوانێت بڕێکی زۆر لە ڤاکسینەکەی دابین بکات.

کۆمپانیای فایزەر ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆتایی مانگی حوزەیران یاخود سەرەتای مانگی تەمموز بڕێکی زۆر لە ڤاکسینەکەیان کە لەگەڵ کۆمپانیای بیۆنتێکی ئەڵمانی پەرەیانپێداوە بەردەست دەبێت.

ئەوەش هاتووە، ئەمە بەو مانایە دێت، حکومەتی ئەمریکا ناتوانێت هەتا کۆتایی بەهار یان سەرەتای هاوین بەرنامەی کوتانی زۆرینەی ئەمریکییەکان جێبەجێ بکات.

ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و زۆرترین توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە، بەجۆرێک هەتا ئێستا زیاتر لە ١٥ ملیۆن کەس توشی کۆرۆنا بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا