وەزارەتی پەروەردە رێکاری نوێی خۆپارێزی رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ماسک پۆشین بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن ئیلزامییە، لە حاڵەتی هەر سەرپێچییەک دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا بۆ گرتنەبەری رێکاری کارگێڕی پێویست”.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند رێکارێکی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ راگەیاند، لەو رێکارانەدا هاتووە، “وەک قۆناغی یەکەم وەزارەتی پەروەردە بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار ماسک و 50 هەزار پاککەرەوە (معقم)ی دابینکردووە بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، دەبێت دابەشبکرێت بەسەر ناوەندەکانی خوێندن بۆ ستافی کارگێڕی قوتابخانە و مامۆستایان”.

ئەوەش هاتووە، پێویستە ئەو کەسەی لە فرۆشگای قوتابخانە و خوێندنگاکان کاردەکات، ڤاکسینی وەرگرتبێت و ماسک بپۆشێت.

دەقی رێکارەکانی پەروەردە:

No photo description available.May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا