لە سلێمانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی گۆڕان بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەقەزای ناوەندی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بەمەبەستی دیاریكردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان”.

خولی چوارەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان بەردەوامە و پرۆسەكەش ئەمڕۆ هەینی 18ی حوزەیران پرۆسەكە لەقەزای ناوەندی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.

پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەكەش بەگرنگیەوە باس لەپرۆسەی هەڵبژاردنەكە دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە رۆژی 30ی ئایاری ئەمساڵ بەدوو قۆناغ خولی سێیەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێكردوە و تائێستاش هەڵبژاردنەكە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا