عێراق و لوبنان لەسەر پرسی ڤیزا ڕێکەوتن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا لوبنانیەکەی، لیژنەیەکیان پێکهێنا سەبارەت بە پێدانی ڤیزا.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و هاورا لوبنانیەکەی عەبدوڵا بو حەبیب، ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێنا سەبارەت بە پێداچوونەوە بە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەردوو وڵات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا فوئاد حسێن لەگەل حەبیب گفتوگۆیان لەسەر بابەتە کرد، لە میانەی گفتوگۆکانیشیاندا پێشهاتە ئەمنیەکان و دۆخی سیاسی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە پێشکەشکردی هاوکاری بۆ لوبنان کردۆتەوە لە لایەن حکومەتی عێراقیەوە، تاوەکو لوبنان زاڵ بێت بەسەر ئەو بارودۆخەی تێیکەوتووە.

هەردوو وەزیرەکە، ڕێکەوتن لەسەر کاکردن بۆ کردنەوەی ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵات، هەروەها زیادکردنی قەبارەی بازرگانی نێوانیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا