تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمی منداڵێکیان لە نزیک شاخی هەنجیرە دۆزیوەتەوە، کە هاوڵاتییەک بە چەقۆ کوشتویەتی.

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، دوێنێ شەممە، هاوڵاتیێکی بەڕەگەز سوری سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد و سکاڵای تۆمار کرد لە دژی کەسێکی نەناسراو لەسەر ئەوەی کە بەفێڵی شتکڕین کوڕە هەشت ساڵانەکەی لەماڵ بردووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو مەبەستەش ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و تۆمەتارەکە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا کە لە ڕەگەزی نێر و تەمەنی 21 ساڵ دانیشتوی ڕانیە، وە بەگوێرەی زانیاریەکان تۆمەتبارەکە لە ڕووی دەروونیەوە ناجێگیرە. دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانیناوە بەتاوانەکەی، بە وتەی تۆمەتبار ” بەفێڵی شت کڕین، منداڵە هەشت ساڵانەکە کە بەڕەگەز سوریە و بردویەتی بۆ شاخ لە نزیک شاخی هەنجیرە، دوای ئەوە منداڵەکەی بە چەقۆ کوشتووە”.

ڕوونیکردەوە، بۆ ئەو مەبەستە هێزێکی هاوبەش لە پۆلیسی ڕاپەڕین کە پێکهاتبوون لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە (نەژدە) و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مکافحە) و بنکەی پۆلیسی کێوەڕەش و بەشی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین چوون بۆ شاخ بۆ دۆزینەوەی تەرمی کوڕە هەشت ساڵانەکە.

ئاشکرایکرد، ئەمشەو لەلایەن هێزە هاوبەشەکەی پۆلیس، تەرمی منداڵەکە لەشاخ دۆزرایەوە و لەهەمان شوێن ئامێرێکی تیغ لەجۆری مشار دۆزرایەوە. تەرمی منداڵکەش گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە بۆ پشکنینی تەرمی.

جەختیکردەوە، تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا