سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەو زاراوانەی ئێستا لە عێراق بەکاردەهێنرێن زیاتر لە کودەتا دەچن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەو زاراوانەی ئێستا لە عێراق بەکاردەهێنرێن لە بابەتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، دەستوور و حزبەکان زیاتر لە کودەتا دەچن و هەرێمی کوردستان لەم جۆرە کودەتایە سەلامەت نابێت”.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت هەموو ناکۆکییەکان وەلابنێین و لاسایی خۆپیشاندانەکانی بەغدا نەکەینەوە، بەڵکو دەبێت هەوڵەکانمان ڕێکبخەین و پارێزگاری لەدەستکەوت و قەوارەکەمان بکەین”.

باسی لەوەشکرد، “لە گفتوگۆکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەمتر باسی بابەتی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکرێت”. وتیشی، “کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی گرنگ بوو، دەبێت خۆمان بەدوور بگرین لە ڕق و کینە و کاردانەوەی نەرێنی و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوە بێت لایەنەکانی کوردستان بەیەکەوە بەرگری لە دەستکەوتەکانی هەرێم بکەن”.

لەبارەی ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە سەعدی ئەحمەد پیرە ئاشکرای کرد، خەڵکی عێراق پێویستی بە چاکسازی و هەلی کار و خزمەتگوزارییە، هەڵبژاردن هیچ مانایەکی نییە گەر لایەنەکان ئامادە نەبن ئەنجامەکەی قبووڵ بکەن و دان بە دامەزراوە شەرعییەکان دابنێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا