ژمارەی ئاوارەكانی جیهان نزیك بووەتەوە لە 50 ملیۆن كەس

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سیسیلیا هیمینس داماری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕی چەکدارییەوە ئاوارە بوون، نزیکەی 48 ملیۆن کەسە، ئاماژەی بەوەشدا کە ژمارەیەکی نوێیە.

لە میانەی وتارێکدا لە لیژنەی سێیەمی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داماری وتی، “ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی شەڕی چەکداری و توندوتیژیەوە ناچار بوون ماڵەکانیان بەجبهێڵن لەسەر ئاستی جیهان نزیکەی 48ملیۆن کەسن، ئەوەش بە گەورەترین ژمارە دادەنرێت تا ئێستا تۆمارکرابێت، لە و بارودۆخە ئاڵۆزو ململانێیەی بەهۆی چەکداری و توندوتیژیە گشتگیرەوە دروست بووە، تادێت قورستر دەبێت کە بەندەکانی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ چاودێری بکرێت و دڵنیایی هەبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، بارودۆخی ململانێ و توندوتیژی لە جیهاندا ڕەنگە ببێتە هۆی کارەساتی سروشتی و ئاوارەبوونی دانیشتوان هەروەها بووە هۆی بڵاو بوونەوەی پەتای ساڵی 2020.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا