شانەی ئەمنی عێراق کوشتنی حەوت چەکداری داعشی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستبەسەرکردنی دەیان داواکراو و کوشتنی حەوت چەکداری داعشی لەماوەی هەفتەیەکدا ڕاگەیاند.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ هەینی ٢١ ی ئایاری ٢٠٢١، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکی و هەڵمەتەکانی هەفتەی ڕابردووی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، دەیان داواکراو دەستەبەسەر کراون، چەندین چەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە، حەوت چەکداری داعشیش کوژراون.

شانەی ئەمنی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەی ١٤ ی ئایار تا رۆژی ٢١ ی ئایار ٨١ کەس بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکراون کە لەنێوانیاندا تۆمەتی تیرۆر هەبووە، حەوت تیرۆریستیش کوژراون”.

باسی لەوەش کردووە، هەشت جۆر چەکی سەرەتایی و مامناوەند، ١٤ موشەکی جۆراوجۆر، چوار ماتۆڕسکیل و سێ سەکۆ هەڵدانی موشەک و ١٤٣ کیۆگرام لە مادەی قورسی تەقینەوە و چەندین کەرەستەو کەلوپەلی دیکە دەستیان بەسەردا گیراوە “.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا