پەرلەمانتارێك: ماددەی ڤیتۆ رێگرە لە هەمواركردنەوەی دەستور

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت “بەهۆی ڤیتۆی ژمارەیەك لە پارێزگاكان داوا دەكرێت پشت بە ماددەی 142 نەبەسترێت لە هەمواری دەستوور”.

محەمەد خالیدی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە “دەستووری عێراق پێویستی بە گۆڕانکاری گرنگ هەیە کە لەگەڵ بارودۆخی ئێستای دا بگونجێت، بەڵام ماددەی 142ی دەستور ژمارەیەك لە پارێزگاكان رەتیدەكەنەوە، ئەوەش بۆتە رێگر لەبەردەم هەمواركردنەوەی”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت “ناوەڕۆکی ماددەی 142ی دەستوور وا دەکات دوو لەسەر سێی سێ پارێزگا بتوانێت هەر هەموارکردنێکی دەستووری رەتبكەنەوە و تێپەڕاندنی هەر هەموارکردنێکیش لەبەر ڕۆشنایی ڤیتۆی ئێستا زۆر زەحمەتە”.

بەوتەی خالیدی لەمانگەكانی رابردوو لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری پەرلەمان چەند پێشنیازێکی پێشکەش کردووە بۆ هەموارکردنەوەی بەشێک لەبەندەدەستورییەکانی عێراق.

ئێستاش كە پرسی هەڵبژاردن لەپێشە پەرلەمانتاران هەمواركردنەوەی دەستور بە پێویست دەزانن، بەتایبەت بۆ ئەو گۆرانكاریانەی لەدوای دەرچونی دەستوری عێراق هاتۆتەئاراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا