داوا دەكرێت لێپێچینەوە لە شاخەوان عەبدوڵا بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر نوسراوەكەی بۆ راگرتنی كارەكانی لیژنەی دارایی، لە داواكاری گشتی عێراق سكاڵا لەسەر جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمار كرا.

هادی سەلامی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی داواكاری گشتی كردووە، ئەوەشی خستوەتەڕو، داواكارییەكەی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ راگرتنی كارەكانی لیژنەی دارایی، پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە و نایاساییە.

دەشڵێت، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی ئەوەی نییە داوای راگرتنی كاری لیژنەكان بكات، بەكارهێنانی پۆستەكەشییەتی بۆ مەبەستی نایاسایی كە دەچێتە چوارچێوەی تاوانەوە، بۆیە داوا لە داواكاری گشتی دەكات شاخەوان عەبدوڵا بدات بە دادگا و رێكاری یاسایی بەرامبەری بگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا