لە هەولێر داوای بەهاناوەچوونی پەنابەرانی سەرسنووری بێلاڕوس دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێکخراوە جەماوەرییەکانی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر دژی مانەوەی پەنابەران لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوس و پۆڵندا خۆپیشاندانیان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکخراوە جەماوەرییەکانی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر داوای بەهاناوەچوونی پەنابەرانی سەر سنووری بیلاڕوس و پۆڵندایان کرد.

هاوکات، ئیدانەی مامەڵەی هێزە سنوورییەکانی بێلاڕوس و پۆڵندایان کرد و داوایان کرد بەپێی یاسا و ماددەکانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ، هەڵسوکەوت لەگەڵ پەنابەران بکرێت و رێز لە مافەکانیان بگیرێت و چیتر لەسەر سنوورەکان نەمێننەوە.

ئەوەشیان خستەڕوو، هەردوو حکومەتی بێلاڕوس و پۆڵندا بەرپرسیارن بەرامبەر ژیان و تەندروستیی پەنابەران و دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی و خۆراک و پێداویستی خۆپاراستن لە سەرما و سۆڵە و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری ئەو پەنابەرانەی لە سنووری هەردوو وڵات گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، ئاسانکاری تەواو بۆ ئەو پەنابەرانە بکات کە بە ویستی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵات.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە سبەی پێنج شەممە یەکەم کاروانی کۆچبەرانی سنوری بێلاڕوس بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا