پێنج دادوەر لە تیمی یاسایی ترەمپ دەکشێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، پێنج دادوەر لە تیمی بەرگریکردن لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کشاونەتەوە.

بەپێی کەناڵی سی ئێن ئێن، بوچ بۆوەرس و دیبۆوا باربیێر، کە بڕیاربوو دوو دادوەری سەرەکی تیمی یاسایی ترەمپ بن، بە بڕیارێکی هاوبەشی نێوانیان کشاونەتەوە.

ئەوەش هاتووە، جۆش هۆواردی دادوەر لە کارۆلینای باکور کە لەم دواییانە چووە تیمەکەوە، لەگەڵ هەریەکە لە جۆنی گاسەر و گریس هاریس، لەو تیمە کشاونەتەوە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە، هۆکاری کشانەوەی ئەو دادوەرانە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی، ترەمپ داوای لێکردوون لە دادگاییەکەدا باس لە ئەنجامدانی ساختەکاری و دزینی دەنگەکانی ترەمپ بکەن لە هەڵبژاردنی پێشوو لەجیاتی ئەوەی سەرنج بخەنە سەر یاسایی و نایاساییبوونی دادگاییکردنی سەرۆک لەدوای بەجێهێشتنی دەسەڵات.

لایخۆیەوە، جەیسن میلەر راوێژکاری هەڵمەتی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند، تیمی یاسایی بەم زووانە پیکدەهێنرێتەوە.

لەماوەی رابردوودا، کۆنگرێسی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپی تۆمەتبار کرد بەوەی هانی شوێنکەوتووانی داوە بۆ هەڵکوتانەسەر بینای کۆنگرێس و بەمهۆیەوە بڕیارە 8ی شوباتی داهاتوو بچێتە بەردەم ئەنجومەنی پیران بۆ لێپرسینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا