رووسیا: بیست درۆنی ئۆکراینامان لە کریمیا تێکشاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری رووسیا دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بیست درۆنی ئۆکراینامان لە کریمیا تێکشکاندووە؛ “هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە”.

وەزیری بەرگری رووسیا لە رێگەیی تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرامەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت، هێزەکانیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 20 درۆنی ئۆکراینییان تێکشکاندووە کە ویستوویانە هێرشبکەنە سەر نیمچە دوورگەی کریمیا.

دەشڵێت، 14 لەو درۆنانە لە رێگەی سیستمی بەرگری ئاسمانی رووسیا خراونەتە خوارەوە و شەش دانەش لە رێگەی چەکی ئەلکترۆنییەوە تێکشکێندراون. بەپێی وتەی وەزیری بەرگری رووسیا، هێرشەکان هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و لە ئێستادا هەردوو وڵات پشت بە درۆنەکانیان دەبەستن لە بەئامانجگرتنی بنکە و دامەزراوە سەربازی و حکومییەکانی یەکتری. مانگی رابردوو، رووسیا ئۆکراینای بە ‘هێرشی تیرۆرستی’ درۆنی بۆ سەر مۆسکۆ، تۆمەتبار کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا