زاملی : پرۆژە یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك جێی پرۆژە یاسای بودجە ناگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پرۆژە یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك جێی پرۆژە یاسای بودجە ناگرێتەوە.

حاكم زاملی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پرۆژە یاساكە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێشنیار كراوە شوێنی پرۆژە یاسای بودجە ناگرێتەوە.

زاملی راشیگەیاندوە، پرۆژەكە سنوردارە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی وزەو كارەبا و هاوردەكردنی غاز و دانەوەی قەرزەكانە، بەتایبەت قەرزی غاز، لەگەڵیشیدا بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دابین دەكات.

حاكم زاملی باسی لەوەشكردوە كە پرۆژە یاساكە پشتیوانییە بۆ تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی.

بڕیارە رۆژی پێنج شەممە بە فەرمی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا