پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات؛ لە دادگای بابلەوە داواکرابوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانیان تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی فێڵ و ساختەکاری دەستگیرکردووە کە لەلایەن دادگای پارێزگای بابلەوە داواکراوە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بابله‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 295 داواكراو بوو، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ ساخته‌كارییه‌وه‌ تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

هەروەها روونیشیکردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ق، د) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

 

May be an image of 1 person

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا