هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا كەمدەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویكردەوە، هەفتەی ڕابردوو، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ بۆ وڵاتەکەیان  بۆ 163 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دابەزیوە ئەوەش بەبەراورد بەهەفتەكانی پێشوتر كەمیكردووە.

لە راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا دا هاتووە، تێکڕای هاوردەی نەوت لە هەفتەی رابردوو نزیکەی 5 ملیۆن و 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە و لە نۆ وڵاتەوە هاوردەکراوە، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بە بڕی 339 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمیکردووە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا هەفتەی رابردوو عێراق رۆژانە 163 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، به‌ڵام هەفتەی پێشووتر 184 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووه‌ به‌وپێه‌ش هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق کەمیکردووە.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە، زۆرینەی نەوتی هاوردەکراوی ئەمەریکا لە کەنەدا بووە، بە بڕی 3 ملیۆن و 147 هەزار بەرمیلی رۆژانە و دوای ئەو وڵاتەش مەکسیک، ، ئیکوادۆر و رووسیا بە بڕی جیاواز نەوتیان هەناردە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا